- لەشەوی ڕابردوەوە لە ناوچەی کەسکی سەر بە بازگەی ڕەبیعە، شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگەو چەکدارانی داعش بەردەوامەو تا ئێستا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و ژمارەیەکی زۆری چەکداری داعشیش کوژراون.
- ئەڵمانیا گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هەولێر ڕاگرت.
- هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەناوچەی کەسکینی سەر بە بازگەی ڕەبیعە کشانەوە بەرەو زوومار و شەهیدێک و شەش برینداریشیان هەیە.
- دوای چەندین پەلاماری چەکدارەکانی داعش بۆسەر ناحیەی زوماری سەر بە قەزای تەلەعفەر بەرپەرچدانەوەی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە، لە ئێستادا ناحیەی زومار و دەوروبەری بەتەواوی کەوتۆتە ژێر چنگی چەکدارەکانی داعش.
- وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) ڕایگەیاند کە هێزەکانیان لە دەروازەی ڕەبیعەی سنوورییەوە هاتوونەتە دیوی باشوری کوردستان و لە ئێستادا لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرنامەداڕشتندان بۆ هێرشکردنە سەر داعش.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 16,681
Donnez votre avis sur ce produit!