$باشووری کوردستان$
- بەشێک لە کەمئەندامانی کوردستان گردبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و یاداشتێکیان سەبارەت بە کێشەکانیان پێشکەش بە نووسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لە شاری #سلێمانی# و سەرجەم فراکسیۆنەکان کرد.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182373/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەمئەندامان یاداشتێکیان دایە پەرلەمانتاران=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەمئەندامان یاداشتێکیان دایە پەرلەمانتاران=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمڕۆ بەپێی فەرمانی دادوەر، حەوت کەس لە دەستگیرکراوانی بادینان ئازادکران، ئەمانە ناوەکانیانە: 1- #دلوڤان زێباری#، 2- #ڕێدیر ڕێکانی#، 3- #نژیار ڕێکانی#، 4- #ئومێد بەروشکی#، 5- #شوکری محەمەد#، 6- #محەمەد مشیر# و 7- #سەلام سەدیق#.[4]
- دوای ئەو نیگەرانیانەی کە لەلایەن کەسوکاری شەهیدانەوە دروست بوو لە بارەی بڕیارێکی سەرۆکایەتی زانکۆی #هەڵەبجە# کە بڕیاریدابوو لە ڕۆژی 16/3 ئاهەنگی هاوسەرگیری بۆ ژمارەیەک لە کوڕ و کچی خوێندکار ئەنجام بدات، بەڵام ئەمڕۆ سەرۆکی #زانکۆی هەڵەبجە# و پارێزگار بڕیاریاندا ئەو چالاکییە لەو ڕۆژەدا نەکرێت.[1]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.3 پلە بەپێوەری ڕێختەر و بەقوڵای 18 کم لە #خانەقین# ڕوویدا.[3]
- لە ناوچەی قوڵای سەربە خانەقین بۆمبێکی چێنراو تەقییەوە.[3]
- ئەمشه و لەلایەن ژمارەیەک چەکداری سەربە #داعش#ەوە عەلوەی شارۆچکەی #جەلەولا# تەقێنرایەوە.[2]
- شاندێکی ئەنجومەنی ژنانی عەشتار لە کامپی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور، جارێکی دیکە لەگەڵ نوێنەرانی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە #هەولێر# کۆبوونەوە، نوێنەرانی یوئێن بەڵێنیانداوە بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی ئاسایشی هەولێر بۆ سەر چالاکوانان بکەن.[4]
- گەلەری فەیحا بۆ ڕۆشنبیری و هونەر و ڕاگەیاندن لە شاری هەولێر، پێشانگەیەکی شێوەکاریی دەیان هونەرمەندی کورد و تورکمان و مەسیحی و هەروەها عەرەبی عێراق و چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبیی لەخۆگرت.[1]
- شۆفێرانی تاکسی و ئەو کەسانەی کاری کڕین و فرۆشتنی پێوەدەکەن، ناڕازین لەو بڕیارەی #وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێم کە لێخوڕینی تاکسی لە بەشێکی زۆری فەرمانبەران و هێزە ئەمنییەکان قەدەغە کردوە، دەشڵێن: تەنیا ئەمڕۆ نرخی تاکسی نزیکەی دوو هەزار دۆلار (20 وەرەقە) دابەزیوە و بازاڕی کڕین و فرۆشتنی وەستاوە.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، بەشێک لەو هێزانەی وڵاتەکەی کە لە سووریا دەکشێنەوە، دەچنە بنکە سەربازی ئەسەد لە عێراق و لەوێوە چاودێری ئێران دەکەن.[5]