- بەهۆی دواکەوتنی موچەکانیانەوە، بەشێک لە مامۆستایانی هەر دوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، مامۆستایانیش ڕایدەگەینین، ئەگەر حکومەت موچەی مامۆستایان دابەش نەکات، لە خۆپیشاندان بەردەوام دەبن.
- دەستەی بەڕێوەبردنی کەناڵی (پەیام)ی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لەبەر چەند هۆکارێک، داخستنی کەناڵەکەی ڕاگەیاند.
- با و بۆڕانێکی بەهێز باشووری کوردستانی گرتەوە، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیی تەواودا بوون بۆ خراپبەکارهێنانی ئەو کەشوهەوایە لەلایەن داعشەوە. بۆڕانەکە زیانی مادیی لێکەوتەوە، یەک لە زیانەکان شکانی دارە بەناوبانگەکەی قەرەداغ بوو بەناوی دارەزەرد لە نزیگ گوندی جافەران.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 11,761