- نەقیبێکی پێشمەرگەی سەر بە هێزەکانی پشتیوانی 22 لە ناو جەلەولا نزیک ناوچەی پارتی، بە گوللەی قەناس شەهید کرا.
- گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێ ئەمریکا لەگەڵ عیراقێکی یەکگرتوودایە و داوا لە کورد دەکات پابەندبن بە یەکێتی خاکی عێراقەوە و لە دابەشبوونی خاکی عێراق خۆیان بەدووربگرن.
- سەرچاوەیەک ئاشکرای دەکات کەمێک لەمەوبەر لە گەرەکی جەماهیری شارەدێی جەلەولا چەکدارانی داعش و عەرەبە توندڕەوەکان، تەقەیان لە هێزەکانی پێشمەرگەو ئاسایش کردووە و لە بەرامبەریشدا هێزەکان ڕوبەریان بونەتەوە و بە شێوەیەکی چڕوپڕ ناوچەی چەکدارەکانیان بۆردومان کردووە.
- خەندەقی ئەمنی دەوروبەری کەرکووک، کە بە مەبەستی پاراستنی شارەکە لێدراوە، کارەکانی کۆتاییان پێهاتووە و بەرپرسانی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێن خەندەقەکە لە بواری ئەمنیدا سوودی زۆری بۆ کەرکووک و ناوچەکە دەبێت.
- باران و دروستبوونی لافاو لە هەندێک شارو گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە هۆی زیانگەیاندن بەبەرهەمی جوتیاران ولەناوبردنی ئاژەڵ ومەڕوماڵاتی گوندنشینان.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,896
Donnez votre avis sur ce produit!