- 3 ژنە سیاسەتوانی کورد لەباکووری کوردستان لەلایەن سوپای تورکەوە کوژران. پاکیزە نایر، هاوسەرۆکی مەجلیسی سلۆپی، سێوە دەمیر، ئەندامی مەجلیسی پارتی هەرێمین دیمۆکراتی و فاتمە ئویار، چالاکوانی کەژەئا.
- وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆکردن پێش ئاسایکردنەوەی بارودۆخەکە قبوڵکراو نییە و پێویستە بە بڕیارێکی پارتی سەرۆکی پەرلەمان و وەزیرەکانمان بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگای سەرەکی سۆران - سیدەکان داخراوە و بەوهۆیەوەش هاتوچۆی هاوڵاتیان پەکیکەوتوە.
- فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی بەهۆی کێشەی موچەوە بایکۆتی دەوامیانکرد.
- دەروازی سنووری ئیبراهیم خەلیل دوای زیاتر لە 20 ڕۆژ لە داخرانی لەلایەن دەوڵەتی تورکیا، جارێکی تر کرایەوە.
- بەمەبەستی دروستکردنی فشار بۆ سەر حکومەتی تورکیا و بینینی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا، ژمارەیەک هاوڵاتی کوردی دانیشتووی وڵاتی بریتانیا، لە لەندەنی پایتەختی ئەو وڵاتە چوونە نێو بارەگای پارتی پارێزگاران.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,402
Donnez votre avis sur ce produit!