لەبەر دۆخی تەندروستی و پێداویستی خەڵک، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای #هەولێر# بە ڕاوێژ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری کردنەوەی ئەو شوێنانەی داوە بەم مەرجانە:
یەکەم/ کردنەوەی نۆڕینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکان ئارەزوومەندانەیە.
دووەم/ لە هۆڵی چاوەڕوانی نابێت لە چوار نەخۆش زیاتری لێبێت و نێوانی هەر یەکێکیان لە دوومەتر کەمتربێت.
سێیەم/ پزیشک دەبێت دەستکێشی لەدەستبێ و ماسک ببەستێ.
چوارەم/ نەخۆش نابێت لە یەک هاوەڵ زیاتری لەگەڵ بێ و دەبێت هەردووکیان ماسکیان بەستبێ.
پێنجەم/ ڕۆژانە نۆرینگە و سەنتەر و کۆمەڵگە پزیشکییەکان پاکژبکرێنەوە.
شەشەم/ ڕۆژانە نابێت له 15 نەخوش زیاتر ببینرێت.
#04-08-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,903
Donnez votre avis sur ce produit!