- تەنکەرێکی سوتەمەنی لەسەر ڕێگای نێوان #سلێمانی# و #کەرکووک# وەرگەڕا و وێرای سوتانی تەنکەرەکە ئەو ڕێگایەش داخرا.
- بەرپرسێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانی دەکرێت ئاشکرایکرد، ئەمریکا هەشت بنکەی سەربازی لە باکوری سوریا دامەزراندوە و ژمارەکەشی لە زیادبوندایە.[1]
- گوتەبێژی قەرارگای حەمزەی سوپای پاسداران بە ئاماژەدان بەوەی هەرێمی کوردستان بەڵێنیداوە بنکەی حیزبەکانی کوردستان لە سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆبکاتەوە، دەڵێت دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندی بەڵێن و ڕێککەوتننامە ئەمنییەکان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ببێت.

- دوای کۆبوونەوەی شاندی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو لە سلێمانی، نوێنەری ئەو دوو حیزبە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا ڕایانگەیاند، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە پێش گشتپرسی پەرلەمان کارا بکرێتەوە و بژێوی خەڵک و مووچەخۆران باشتر بکرێت.[2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 19,242
Donnez votre avis sur ce produit!