- دەزگای کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، شەپۆلێکی سەرماوسۆلە ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و لەزۆربەی ناوچەکان بەستن ڕوودەدات بەتایبەت له ناوچە شاخاویيەکان.
- کۆمپانیای نەوتی ئیکسۆن مۆبیلی ئەمریکی کشانەوەی خۆی لە نیوەی بلۆکە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا لە حکومەتی تورکیا دەکات، ڕێگابدات بە گەڕانەوەی 24 هەزار کەسی ناوچەیەکی پارێزگای ئامەدی باکوری کوردستان بگەڕێنەوەسەر ماڵەکانیان کە لەئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان سوپای تورکیاو پەکەکە ئاوارە بوبون.
- ئەمڕۆ لەگەڕەکی عروبە، ئۆتۆمبێلێکی تۆیۆتا کرۆلا ڕەنگی سپی نزیکبووەتەوە لەئۆتۆمبێلی محەمەد سابت و تەقەی لێکردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. بەڕێوەبەری پۆلیسی نەهێشتنی تاوان وتی محەمەد سابت پێشتر ڕۆژنامەنوسی کەناڵی عێراقییە بووە و ئێستا بێژەرو بەڕێوبەری کەناڵی بابا گوڕگوڕە، لەهەمانکاتدا فەرمانبەرە لەبەڕێوەبەرایەتی ئاوی کەرکووک.
- هێزە ئەمنیەکانی تورکیا ئەمڕۆ هاوسەرۆکانی هەدەپەو دەبەپەیان لەچەند ناوچەیەکی باکوری کوردستان دەستگیرکرد.
- لە خاڵی پشکنینی کەمەرە بەل لە ناوەندی شاری دێرسیم تەقینەوەیەک ڕوویدا و ژمارەیەکی زۆر کوژراو و برینداری لێکەوتەوە.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان ڕایگەیاند، ئه و دەنگۆیانەی کە دەڵێن، ئاڵای ئەنجومەنی نیشتمانی کوردی سوریا ئەنەکەسە لەسەر بینای ئه و حزبانە لادراوە کە سەر بە ئەنەکەسەن و سوتێنراوە، هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستیەوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,510
Donnez votre avis sur ce produit!