- شەش کەس لەکادیرانی باڵای پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کە چەند سالێکە دەستگیرکراون، ئەمڕۆ لە گرتوخانەیەکی شاری ئامەد هەڵهاتن.
- باڵیۆزانی ئەمریکا، بەریتانیا، کەنەدا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا و ژاپۆن لە عێراق لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆدەبنەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەری یەکێتی و بانکی نێودەوڵەتیش بەشداری دەکەن و باس لە کێشەی دارایی باشووری کوردستان دەکەن.
- بەهۆی هێرش و بۆردوومانەکانی چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش و بەرەی نوسرا و ئەحرار و ئەلشام بۆ سەر ناوچە کوردییەکانی شاری حەلەبی سوریا، 20 هاوڵاتی مەدەنی کورد شەهید بوون و بە دەیانی تریش بریندار بوون.
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت، گەریلاکانمان لە بەرامبەر لەشکری تورکیا لە سێ بەرەوە لە چالاکیان ئەنجامداوە و بەوهۆیەوە 26 سەبازی تورکیا کوژران.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,211
Donnez votre avis sur ce produit!