- سەر لەبەیانی ئەمڕۆ، هۆشیار عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتی کەناڵی KNN و کاندید بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەهۆی تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاساییەوە لەسەر بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە کەناڵەکە، لە بنکەی پۆلیسی سەرچنار دەستبەسەرکرا.
- لەبەردەم پەرلەمانی کوردستان گردبونەوەیەکی ناڕەزایی لە بەرامبەر دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەت و دەست بەکارنەبوونی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەڕێوەچوو.
- ئۆتۆمبیلێک بە بازگەیەکی هاوبەشدا لە نێوان ئاسایش و پۆلیسی ناوخۆیی دوزخورماتوو، لەسەر ڕێگای سەرەکی دوز_ بەغدا تەقێنرایەوەو بەوهۆیەوە دوو پۆلیس کوژران و 13 کەسیش برینداربوون کە ئاسایشیان تێدایە.
- لەئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێنراو لە شاری کەرکووک پێنج کەس بریندار دەبن.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 13,068