$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- 15 هاووڵاتی دەسبەسەر کراو بە بۆنەی کۆبوونەوەکانی پشتگیریی لە گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی کوردستان بە دانانی گرێو لە زیندانی #مەهاباد# ئازاد کران.[2]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژنامەی تورکیا بڵاویانکردۆتەوە، #نێچیرڤان بارزانی# دوای هەڵوێستە توندەکانی تورکیا بەرامبەر ڕیفراندۆمەکەی هەرێم و تێکچونی پەیوەندیەکانی هەردوولا، داوای باشکردنەوەی پەیوەندییەکانی کردووە.[1]
- قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی هێزەکانی عەسائیبی ئەهلی هەق لەمیانەی کۆبوونەوەیەکی عەشایەریدا لە نەجەف ڕایگەیاند هەوڵی دابەشکردنی عێراق پرۆژەیەکی ئیسرائیلییە و بە هێز #کەرکووک# لە کوردەکان دەسەنینەوە.[1]
- پرسەی مام جەلال لە زۆرێک لە شارەکانی ئەوروپا بەڕێوەچوو.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,066