- لە ناوچەی تەلەعفەر 31 ئافرەت و منداڵی کوردی ئێزدی خۆیان گەیاندە لای هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری تەلەعفەر.
- نەوشیروان مستەفا، ڕێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان سووربوونی بزووتنەوەکەیانی لەسەر سیستمی پەرلەمانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە.
- حکومەتی سوید بڕیاریدا "پرۆژەیەک پێشکەش بەپەرلەمانی سوید بکات سەبارەت بەناردنی هێزێکی سەربازیی کە پێکهاتوە لە 35 ڕاهێنەری سەربازی بۆ عێراقو هەرێمی کوردستان بۆ هاوکاری پێشمەرگەو هێزی چەکدارانی عێراقی دژی شەڕی داعش".
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بە هەڵە بۆردوومانی گەڕەکێکی ناو شارەدێی گوێڕیان کرد، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
- عەلی ئەکبەری ئاقایی نوێنەری شاری سەڵماس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێران، گیانی لەدەستدا.
- لە ناوچەی "تەل ئەسوەد"ی سەر بە میحوەری خازر، چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش پەلاماری سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگەی زێڕەڤانیاندا و لە بەرامبەریشدا پێشمەرگەکانی سەر بە بەتالیۆنی دووی هێزی یەکی سەربەخۆی فەرماندەیی زێڕەڤانی بەرپەرچیان دانەوەو دوای یەک کاتژمێرو نیو بەرگری ڕەوای هێزی پێشمەرگەی زێڕەڤانی، چەکدارانی تیرۆریستی داعش چەندین لاشەیان لە دوای خۆیان بەجێهێشت و ڕایانکرد.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 16,486
Donnez votre avis sur ce produit!