- یەکینەکانی پاراستنی گەل (#یەپەگە#) پێنج گوندی تریان لە کۆبانێ و جەزیرە لە چەکدارە تیرۆریستەکانی #داعش# پاککردەوە.
- لە کاتی سەرقاڵبوونی هێزەکانی پۆلیس بە پوچەڵکردنەوەی دوو بۆمب لە قەرەتەپە، یەکێک لە بۆمبەکان دەتەقێتەوه و دوو کەسیش بریندار دەبن.
- ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لەسەر ڕوداوی خۆپیشاندانەکەی شاری #مەهاباد# و گیان لەدەستدانی فەریناز خوسرەوانی دێتە دەنگ و ڕایدەگەیەنێت کە پێویستە هێزە ئەمنییەکانی ئێران مامەڵەیەکی تەندروستانە لەگەڵ خۆپیشاندەراندا بکەن.
- بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێک لە زنجیرە چیاکانی سنووری #هەڵەبجە# و هەورامان ڕووبەرێکی زۆر لە پوش و پاوان و دارستانی سروشتی سوتاوە و تائێستاش هۆکاری کەوتنەوەی ئەو ئاگرانە نەزانراوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,892
Donnez votre avis sur ce produit!