$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی سەعید حەسەن پوور، تەمەن 44 ساڵ، خەڵکی گوندی کانی ڕەشی شاری #شنۆ#، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران، گیانی لەدەست دا.[3]
$باشووری کوردستان$
- حاتەم ئەلتائی وتەبێژی ئەنجومەنی عەرەبی لە #کەرکووک# ئاشکرایکرد، کە حکومەتی ناوەندی نامەیەکی بۆ حیزبە سیاسییە کوردییەکان ناردووە، تاکو پرسی پۆستی پارێزگاری کەرکووک دوابخرێت.[1]
- شۆِرش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی دواخاڵی هێزەکانی پێشمەرگەی لە سنووری #گەرمیان# کرد و لە لێدوانێکدا باسی لەوەکرد لە دوای جەژن هەوڵی گفتوگۆ دەدەن لە گەڵ بەغدا بۆ چوونە پێشەوە و پڕکردنەوەی ئه و بۆشاییە ئەمنیەی دروستبووە.[1]
- لە ناوچەی گەشتیاری بان قۆین، ئۆتۆمبێلێک کەوتە خوارەوە و کوڕێک و دایکی کەوتنە دەریاچەی #دەربەندیخان# و خنکان.[2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 7,301
Donnez votre avis sur ce produit!