- چەکدارانی داعش، دوای 10 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی هاوڵاتییەکی کوردی جەلەولا بەناوی ڕائید مەحمود ڕەمەزان کە ویستبووی باوکە پەککەوتەکەی لە شارۆچکەکە دەربکات، ئەمڕۆ ئازاد کرا، بەڵام ئێستا لە نەخۆشخانەی خانەقینە بۆ چارەسەرکردنی برینەکانی.
- هەرسێ حیزبی سۆسیالیت، شیوعی و زەحمەتکێشان ئەمڕۆ کۆبوونەوە و ڕەخنەیان لە شاندی دانوستاندکاری کورد گرت و پێیان وایە لە ئاست ئەو شتەی پێیان سپێردرابوو نەبوون، هەروەها پێیشیانوایە کورد ئەمجارە زۆر بە لاوازی بەشداری حکومەتی کردووە.
- وەزارەتی بەرگریی کۆماری چیک بڕیاریدا یەکەم هاوکاریی سەربازیی خۆی بگەیەنێتە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان.
- هێزەکانی بەدر و دانیشتووانی گوندەکانی سنووری ناحیەی جەبارە دەبێتە شەڕە تەقەیان و بەوهۆیەوە منداڵێکی 10 ساڵان دەکوژرێت، دواتر پێنج هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی بەدرەوە دەڕفێنرێن کە یەکێکیان پێشمەرگەی سکرتارییەتی یەکێتییە. پاشان ڕفێنراوەکان لەلایەن پێشمەرگەوە ئازاددەکرێن.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,489
Donnez votre avis sur ce produit!