$باکووری کوردستان$
- کۆمیتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆما جڤاکێن کوردستان- #کەجەکە#، لەبارەی هێرشی ئاسمانیی تورکیا لە 11ی ئەم مانگەدا بۆ سەر ناوچەی بڕادۆست ڕاگەیاندڕاوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەموو کەس ئەو هێرشەی ئیدانە کرد، بەڵام #وەزارەتی ناوخۆ#ی حکومەتی باشووری کوردستان نە ئیدانەی کرد و نە هەڵوێستی لە دژی نیشان دا.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی #بانە# تەقەیان لە پۆلێک #کۆڵبەر# کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری بانە ڕایگەیاندووە کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی ”هادی خدری“ تەمەن 22 ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی کەریم ئاوای ناوچەی زێویە گیانی لە دەست داوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- لە گوندی ڕەشانکێ لە نزیک گەلی زاویتەی سەر بە شارۆچکەی زاویتە لە سنووری پارێزگای #دهۆک# فڕۆکە ئۆتۆمبێلێکی کردووەتە ئامانج. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان سێ گەریلای پەکەکە شەهیدبوون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385273/0004.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکەی تورک ئۆتۆمبێلێک لە گوندێکی نزیک دهۆک دەکاتە ئامانج=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکەی تورک ئۆتۆمبێلێک لە گوندێکی نزیک دهۆک دەکاتە ئامانج=KTML_ImageCaption_End=
- بەرپرسی مەکۆی پشدەری #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایگەیاند سکاڵا لەسەر هەموو ئەو کەسانە تۆمار دەکەن کە بارەگەکەیان لە #قەڵادزێ# سووتاند. پەرلەمانتارێکی گۆڕانیش کە دانیشتووی دەڤەرەکەیە دەڵێتی بەشێک لە ئۆباڵیی ئەو کارە نامەدەنیانە لە ئەستۆی ئاسایشی ناوچەکەیە.[1]
- تەڤگەری ئازادیی لە شاری سلێمانی، لە دژی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە، ڕێپێوانێکی جەماوەرییان سازکرد و تییادا داوای ئازادکردنی ئەندامەکانیان کرد و یاداشتێکی نارەزایەتییان پێشکەش بە پەرلەمان کرد.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە دهۆک وێڕای ڕێگریکردن لە بەڕێوەچونی ڕێوڕەسمی یادی چوار ساڵەی ڕۆژنامەنوسی تیرۆرکراو وەدات حسێن، لەلایەن ئاسایشەوە سێ ڕۆژنامەنوس دەستگیرکراون کە پێداگرییان لەسەر ئەنجامدانی ڕێوڕەسمەکە کردوە.[3]
- نەخۆشخانەی دکتۆر #جەمال ئەحمەد ڕەشید#ی منداڵانی فێرکاری، ئەمڕۆ، ئاگاداری سەرجەم هاوڵاتییانی سلێمانی دەکەنەوە کە سەردانیان نەکەن بەهۆی ئەوەی بەشێک لە پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پزیشکانی خولاو مانگرتنیان ڕاگەیاندوە و داوای مووچەکانیان دەکەن.[3]
- شەوی ڕابردوو دوو چەکداری #داعش# بە ماتۆڕسکیلێک هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئەبوعەلی لە نزیک فڕۆکەخانەی #کەرکووک#، بەڵام خەڵکی گوندەکە تەقەیان لێکردوون و لە ئەنجامدا یەکێک لە چەکدارەکانیان کوشتووە و ئەوی دیکەشیان بریندارکردووە.[1]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە. 569 تووشبووی نوێ تۆمارکراون، 13 کەس گیانیان لەدەستداوە و 177 کەسیش چاکبوونەتەوە.[1]
- بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لەگوندی ئیسڵاحی سنوری شێخ باوە لە #جەلەولا# جوتیارێکیان کوشت.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی #سلێمانی# بڕیاری وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە دیاریکرنی نرخی چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە تایبەتەکان ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت، ئەو پێداویستی و توانا پزیشکییەی ئێستا لەبەردەستە بەشی سێ هێندەی تووشبووانی ئێستا دەکات، تاوەکو ئێستاش هیچ تووشبوویەکی کۆرۆنا نەچووتە نەخۆشخانە تایبەتەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەپێی دەستەی تەندروستی لە ڕێبەریی خۆسەر، تائێستا 171 کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان تووشی #کۆرۆنا# بوون، 10 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، 8 تووشبووشیان گیانیان لەدەستداوە.[1]
- ماتۆرسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی #سەرێکانی# لە گوندەوارەکانی #حەسەکە# لە ڕۆژئاوای کوردستان، تەقیەوە.[3](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- بۆردوومانکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی عێراق لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیادا لە ناوچەی #سیدەکان# کاردانەوەی زۆری بەدواوە هات. هەریەک لە سەرۆکایەتی کۆمار، وەزارەتی دەرەوەی عێراق هێرشەکەی سەرکۆنەکرد و وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەردانی خوڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگریی تورکیای هەڵوەشاندەوە، کە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ بەرپرسانی بە غدا و #هەولێر# ئاڵۆزییەکانی سەرسنوور تاوتوێ بکات.[1]
- وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، سەرەتا بەرپرسیارێتیی عیراقە ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر دژبە ئەندامانی #پەکەکە# کە لە وڵاتەکەیدا هەن، ئەگەر بەردەوام چاوپۆشی لە بوونی پەکەکە بکرێت لە عیراق، ئەوا تورکیا پێداگرە لە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لە پێناو ئاسایشی سنوورەکانی خۆی.[3]
- وەزارەتی دەرەوەی فرانسا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، فرانسا ئەو بوردوومانەی تورکیا، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەند کەسێک لە پاسەوانانی سنووری عێراق لە پارێزگای هەولێر، شەرمەزار دەکات و بە پێشهاتێکی مەترسیداری وەسفکرد.[6]
- سەرۆکی تورکیا #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، ئەمڕۆ، هۆشداریدا لەوەی هێرشبکرێتە سەر کەشتییە تورکیەکەی لە دەریایی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ڕایگەیاند، باجێکی گەورە دەدەن ئەگەر ئەمە ئەنجام بدەن و ئەمڕۆ یەکەم نامەیان پێگەیشت.[6]