$باشووری کوردستان$
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، کێشە لەنێوان دوو خێزانی یەک گەڕەکدا لە شاری #کۆیە# دروستبووە و بەوهۆیەوە شەڕەتەقە ڕویداوە، پۆلیسی ئه و شارەش دەڵێت :لە ئەنجامی ڕوداوەکەدا 2 کەس کوژران و دوانیش برینداربوون.[1]
- ئەندامانی (کۆدەنگی تەندروستکارانی ناڕازیی) لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر #عەفرین# داوا لە هاوڵاتیان دەکەن کە بایکۆتی دراما و خواردن و کەلوپەلی تورکی بکەن.[2]
- باران بارینی چەند ڕۆژی ڕابردوو، ئاستی بەنداوی #سماقوڵی# بەرز کردووتەوەو بەهۆیەوە ڕێگای سەرەکی نێوان #هەولێر# و #سلێمانی# داخرا، بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیەش ڕیگایەکی لاوەکی کردۆتەوە، بەڵام گرفتی بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دروستکردووە.[1]
-پارێزگاری سلێمانی #هەڤاڵ ئەبوبەکر# داوا لە مامۆستایانی ناڕازی دەکات، بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەرپرسێکی تورکیا ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی تیلەرسن و #ئەردۆگان#دا پێشنیاریان کردووە، سەرجەم هێز کوردیەکان بکشێنەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات و هێزی هاوبەشی ئەمریکا و تورکیا تێیدا نیشتەجێببن.[1]
- عەبدوڵڵا پەشێو، شیعرێکی بۆ عەفرین بەناوی عەفرینگراد بڵاوکردەوە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سێ ژن لە شاری جنێفی سویسرا، بە ڕووتکردنی سنگیان پشتیوانییان بۆ #بارین کۆبانێ# و بەرخۆدانی عەفرین دەربڕی.[3]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 14,014
Donnez votre avis sur ce produit!