- سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای دیالە ڕایدەگەێنێت، ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگە بۆ یەکەمینجار تۆپهاوێژیان لە دژی چەکدارانی داعش لە جەلەولای باکوری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دیالە بەکارهێناوە. - 19-06-2014
- هێزەکانی پێشمەرگە لە هەردوو ناوچەی بەشیر و ناحیەی تازە چەکدارانی داعشیان تێکشکاندوەو ئێستا ئەو دوو ناوچەیە لە ژێر کۆنتڕۆڵی پێشمەرگەدایە.
- بەهۆی کێشەی کەمیی بەنزینەوە لە باشووری کوردستان، حکومەت بڕیاریدا کە لەمڕۆوە بەنزین ڕۆژێک بۆ ئۆتۆمبێلی ژمارە تاک بێت و ڕۆژێکیش بۆ جوت.
- قایمقامی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ڕێگری لەهەموو جۆرە بەرزبوونەوەیەکی نرخی دەکەن و ڕێگە نادەن کە بازاڕ ڕووبەڕووی هەڵئاوسانی نرخ و گۆرڕانکاری بێتەوە و بۆ ئه و مەبەستەش لیژنەکان بەووردی چاودێری هەموو شوێنەکان دەکەن.
- لە گرتووخانەی چاکسازی گەورانی سلێمانی، هەڵمەتی ناونووسین بۆ بەرگریکردن لە خاکی کوردستان دەستپێدەکات، حوکمدراوەکان ئامادەیی خۆیان دەخەنەڕوو بۆ شەڕکردن دژ بە چەکدارانی داعش، ڕاشیدەگەیەنن، ئەوان دەیانەوێت بەشداربن لە بەرگریکردن لە خاکی کوردستان، بۆ گرەنتی گەڕانەوەشیان بۆ گرتووخانە، ئامادەن بۆ هەر ڕێکارێکی یاسایی. - 19-06-2014
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چەکدارەکانی داعش لەبازگەی تەحریری سەر بەپارێزگای موسڵ پێشمەرگەیەک بەپلەی نەقیب شەهید دەکەن.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 15,070
Donnez votre avis sur ce produit!