لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی #هەڵەبجە#و چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان کە گازی کیمیایی تێدا بەکارهات.
دادگای باڵای ئێڕاقی ساڵی 2008 بڕیاری لەسێدارەدانی لەسەر کەیسی ئەنفال بۆ دەرکرد.
پاش چوار جار دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان، ڕۆژی 25-01-2010 تاوانبار لەسێدرارە درا.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 17,496
Donnez votre avis sur ce produit!