- #داعش# هێرشی کردەسەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە میحوەری #باشیک# و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە هێرشەکەیان تێکشکێندرا و شەش تەرمیشیان کەوتە بەردەستی پێشمەرگە.
- بەهۆی شەهیدکردنی سێ پێشمەرگە لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بڕیاری دا بەشداری هیچ بۆنەیەکی جەژنی #نەورۆز# نەکات.
- لە کەرکووک لە دوو ڕووداوی جیاوازدا سێ کەس دەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و هەر سێکیان گیان لەدەست دەدەن.
- بەهۆی دوو تەقینەوەی خۆکوژییەوە کە لەلایەن داعش لە شاری #حەسەکە# لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدران، دەیان شەهید و بریندار کەوتنەوە.
- بڕیاربوو ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ له ڤیستیڤاڵێکدا یادی نەورۆز بەشێوەیەکی شایستە بەڕێوه بچێت، بەڵام بەهۆی شەهیدبوونی سێ پێشمەرگەوە ئەو ڤستیڤاڵە، گۆڕا بە ماتەم.
- لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان ئاگری نەورۆز کرایەوە و نەورۆزی ئەمساڵ ناونرا نەورۆزی بەرگری.
- بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لە پێنج شوێنی جیاوازی شاری #موسڵ# ئاگری نەورۆز کراوەتەوە و ڕێکخراوی تیرۆریستی داعشیش سزای ئەو کەسانەی داوە کە ئاگرەکەیان کردووەتەوە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 25,711
Donnez votre avis sur ce produit!