- ئۆتۆمبێلی دوو لە ئەندامانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە #سلێمانی# سوتێنران.
- لە گوندێکی سەربە شارۆچکەی شەدادیەی سەربە شاری #حەسەکە#، لە نێوان #شەڕڤان#انی #یەپەگە# و چەتەکانی #داعش#دا شەڕێکی سەخت ڕوویدا و لە ئەنجامدا 57 چەتەی داعش کوژراون.
- جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی دەستپێکردنەوەی دەوامی لەبەشێک لە کۆلێژەکان ڕاگەیاند، لەکاتێکدا بەشێک لەمامۆستایان و فەرمانبەران بەردوامن لە بایکۆت.
- دوو گۆڕی بەکۆمەڵی ئێزدییەکان کەلەلایەن چەکدارانی داعشەوە کوژراون ئەمڕۆ، لە نزیک موسڵ دۆزرانەوە و لانیکەم ڕوفاتی 18 کەسی تێدایە.
- لە سنوری شارەدێی #سیدەکان#ی سەربە شارۆچکەی #سۆران# بە هۆی تەقینەوەی مین دوو هاووڵاتی بوونە قوربانی و یەکێکیان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
- فڕۆکەکانی سوپای تورکیا دەستیان کرد بە بۆردومانی #قەندیل# لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 12,220
Donnez votre avis sur ce produit!