سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاشکرایکرد ئەو زیانانەی ڕێکخراوی داعش بە شارەکانی عێراقی گەیاندوە بە 35 ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت.
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕۆژی شەممە (17)ی کانونی یەکەم لە ڕێورەسمی ساڵیادی دامەزراندنی حیزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند "داعش لەشاری موسڵ و ئەو شارانەی داگیریکرد زۆربەی کێڵگە نەوتیەکانی سوتاندوە و ئاوی تێکەڵ بە بیرە نەوتەکان کردوە و تەنانەت سروشتیشی وێرانکردووە".
راشیگەیاند "بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان کۆی بەهای ئەو زیانانەی کە داعش بە عێراقی گەیاندوە و بە (35) ملیار دۆلار مەزەندە دەکرێت".
عێراق لە 17ی تشرینی یەکەمی ڕابردوو پرۆسەی ڕزگارکردنی شاری موسڵی لە داعش ڕاگەیاند، تا ئێستا نیوەی گەڕەکەکانی شارەکه پاککراونەتەوە و پرۆسەکە بەهۆی پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی جۆرێک لە خاوبونەوەی پێوەدیارە.
سەرۆک وەزیران ڕاشیگەیاند، پرۆسەک وەک ئەوەی پلانی بۆ دانراوە بەڕێوەدەچێت.
ئەو زیانانەی داعش لەکاتێکدایە کە حکومەتی عێراق بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی خەرجیەکانی جەنگ ڕووبەرووی قەیرانێکی دارایی قورس بۆتەوە.
- 18-12-2016
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,322
Donnez votre avis sur ce produit!