بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا - ئۆرژانسی کۆمەڵایەتیی شاری #بۆکان# گەیشتە ئاستی وەبەرهێنان و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆشبژێویی وڵات دەستی بە کار کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆرژانسی کۆمەڵایەتیی شارستانی بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە 5ی پووشپەڕ لە دوو نهۆم و بە ڕووبەری 862 مەتری دووجا و بە گوژمەی 9 ملیار و 500 ملیۆن ڕیاڵ، بە ئامادەبوونی ئەنۆشیروان موحسنی بەندپەی سەرۆکی ڕێکخراوی خۆشبژێویی وڵات و جێگری وەزیری هەرەوەز و کار و ئاسوودەیی کۆمەڵایەتی خرایە ڕێ و دەستی بە کار کرد.
کاری چێ کردنی باڵەخانەی ئەم بنکەیە لە ساڵی 1394 و بە یاریدەی دوو خێرۆمەند بە ناوی مەسعوود حسێنی و ئیبراهیم ناسری دەستی پێکرد کە 800 ملیۆن تمەنی لەلایەن ئەوانەوە دابین کراوە و 200 ملیۆنیشی لە بووجەی دەوڵەتی بووە.
ئۆرژانسی کۆمەڵایەتیی بۆکان بە ئامانجی ڕێگری، کۆنترۆڵ و دابەزاندنی ئاستی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان دامەزراوە و خەڵک دەتوانن کاتی سەرهەڵدانی ناکۆکیی خێزانی، ئازاردانی منداڵ و هاوسەر بە ژمارەی 123 پێوەندی بکەن و حاڵەتەکە ڕابگەیێنن.
شیاوی ئاماژەیە هەر لەم ڕۆژەدا 9 ناوەندی ئۆرژانسی کۆمەڵایەتی لە شارستانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لەوان شنۆ، بۆکان، تیکاب، خۆی و سەڵماس بە ئامادە بوونی جێگری وەزیری هەرەوەز و سەرۆکی ڕێکخراوی خۆشبژێویی وڵات گەیشتنە ئاستی وەبەرهێنان و کرانەوە.
28-07-2017
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône

pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 6,470
Donnez votre avis sur ce produit!