بەگۆر گوێمان بڕی بەدێڵ دەرچوو
گوچيلەی نێر کە پێی دەوترێت(گۆر) لە تەمەنێکی بچوکەوە خاوەن پەز بۆ پاسەوانی بەخێوی دەکات و زۆر زوو هەردوو گوێی دەبڕن کەم ڕێکەوتووە گوچيلەی(دێڵ) گوێی ببڕدرێت و کەميش بە خێو کراوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە گۆر دەتوانێت پاسەوانێکی باشی لێ پەروەردە بکرێت بۆ ڕانە بزن و مەڕ و ماڵات، ئينجا کاتێک ئەمە وەک خوازە بۆ مرۆڤ بەکاردەهێنرێت دەبێتە ئيديۆم و دەربڕێکی ناوازەی جوان بۆ نمونە کارێک بە کەسێک دەسپێری و پێت وايە لە ئاستی جێبەجێکردنی ئه و کارە دايە کەچی لە نيوەی کارەکەدا بۆت دەردەکەوێ هەڵەت کردووە و ئه و کەسە لە ئاستی ئه و کارە نەبووە که پێيت سپاردووە و ناتوانێ تەواوی بکات و کۆل بدات و بەجێی بهێڵێت دەوترێت(بە گۆر گوێ-مان بڕی دێڵ دەرچوو).
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 501
Donnez votre avis sur ce produit!