بەناوی بنەماڵەی #شاسوار عەبدولواحید#ەوە ئۆباڵی پاراستنی سەلامەتی گیانی شاسوار دەخەینە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکان و داوا دەکەین چۆنێتی دەستگیرکردن و ئەو شوێنەی بۆیان بردووە و فڕاندوویانە ئاشکرا بکەن.هەروەها ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەبەررسیار دەزانین بۆ ئاشکراکردنی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە پێی گواستویانەتەوە، چونکە ژمارەکانی لای ئەوان ناسراون کە سەر بە چ لایەنێکی ئەمنین لە سلێمانی.
ئەو خۆپیشاندانانەی کە لە سلێمانی بەرپا بوون جگە لە ئەنجامی ئەو سەرکوتکردنەی کە دەزگا ئەمنییەکان لە بەرامبەر هاووڵاتیان پیادەی دەکەن و هەروەها ئەو شکستەی کە ڕووبەڕوویان بووەتەوە لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان هیچی تر نییە، بۆیە هەوڵ مەدەن بەو هەڵمەتی دەستگیرکردنە فراوانەی کە دەستیان پێکردووە، شکستێکی تر بخەنە سەر شکستەکانی ترتان.
داخستنی کەناڵەکانی ئێن ئاڕ تی شێوازێکی بەعسیانەی دکتاتۆرییە لەم دۆخەدا هیچ سودێکی نییە.
بەناوی بنەماڵەی شاسوارەوە داوا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ناو عێراق دەکەین هاوکارمان بن بۆ ئاشکراکردنی شوێنی ناوبراو، هەروەها داوا لەسەرجەم باڵیۆزخانە و کونسوڵگەرییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین هاوکارمان بن لە ئاشکراکردنی هۆکارەکانی فڕاندنی شاسوار، دەشمانەوێت بۆ ڕای گشتی ڕوونبکەینەوە کە بەرگریکردن لە ئازادییەکان و بەشداریکردن لە بنیاتنانی دیموکراسی، پێویستی بە قوربانیدانی گەورە هەیە، بەری خۆر بە بێژنگ ناگیرێت بۆیە سروشتییە شەمشەکوێرەکان لە تاریکیدا بژین.
#سروه عەبدولواحید# لەبری بنەماڵە
#19-12-2017#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône

pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 5,982
Donnez votre avis sur ce produit!