لە پاش #بوومەلەرزە#کەی ڕۆژی 12ی مانگی نۆڤەمبەر لە پارێزگای #کرماشان#، کە لە ئەنجامیدا سەدان کەس گیانیان لە دەستدا و هەزارانیش برینداربوون، 15 هاوڵاتی لە شوێنە بوومەلەرزە بەرکەوتووەکان خۆیان کوشتووە.
بەگوێڕەی ئامارێکی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە پاش بوومەلەرزەکەی کرماشانەوە بۆ ئێستا، 15 هاوڵاتیی لێقەوماوی بوومەلەرزکە بەهۆی ئەوەی تووشی نەخۆشی دەروونیییەوە خۆیان کوشتووە.
نەبوونی خزمەتگوزاریی پێویست و دەرفەتەکانی ژیان بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکە وایکردووە، کە قەیرانی نەخۆشی دەروونی ڕوو بکاتە ئەو هاوڵاتیانە و تووشی دێپرێشنیان بکات، هەر ئەوەش بووەتە هۆی زیاتربوونی ئاماری خۆکوشتن لەو ناوچانەدا.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەی ئەو پزیشکە دەرونناسانەی ڕەوانەی شوێنە بوومەلەرزە بەرەکەوتووەکان کراون، بەراورد بەو ژمارەیەی بەهۆی شۆکی لە دەستدانی کەسوکارەکانیانەوە تووشی دێپرێشن بوون زۆر کەمە.
جێگای ئاماژەیە کە شەوی 12ی مانگی نۆڤەمبەر لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوومەلەرزەیەک بە گوری 7.3 ڕێختەر ڕوویدا، لە ئەنجامیدا نزیکەی هەزار کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە 15 هەزار کەس برینداربوون.[1]
#24-12-2017#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône

pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 8,805
Donnez votre avis sur ce produit!