دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
بەڕێوەبەری پۆلیسی #هەولێر# ئاشکرایدەکات، لە ماوەی یەک مانگدا لە هەرێمی کوردستان 560 کەس بە لێبووردنی گشتی ئازادکراون کە ئەوانە پێشتر لەسەر تاوانی کوشتن و دزیکردن زیندانیکراون.
عەبدولخالق تەلعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێردا ڕایگەیاند، لە هەموو دونیا نەبووە کەسێک لەسەر تاوانی کوشتن دەستگیرکرابێت و دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ دەرکردبێت ئه و کەسە بە لێبووردنی گشتی ئازاد بکرێت.
وتیشی لە ماوەی یەک مانگدا کە یاسای لێبووردنی گشتی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە حکومەت 560 تاوانباری کەیسەکانی کوشتن و دزیکردنی ئازاد کردوە.
بەرپرسەکەی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، داوایان لە پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان کردووە کە یاسای لێبووردنی گشتی سنورداربکرێت و ئازادکردنەکە کەسێک نەگرێتەوە کە خەڵکی کوشتووە کە ئەمە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان کە کوشتن زۆر بووە و هەبوونی چەک لە دەستی خەڵکیش مەترسی لەسەر ژیانی خەڵک دروستکردووە.
عەبدولخالق تەلعەت، ئەوەشی خستەڕوو، هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەک لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک بەسەرجەم قەزا و ناحییەکانەوە بەردەوامدەبێت و هەر کەسێکیش چەکەکەی دەستی بەسەردابگیرێت بە هیچ شێوەیەک چەکەکەی پێنادرێتەوە و لەدادگاش تووشی سزادەکرێتەوە.
هەر سەبارەت بە هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی چەکی نایاساییش ناوبراو وتی هەڵمەتەکە سەرجەم کافتریا و شوێنە گشتییەکانیش دەگرێتەوە و ڕێگە نادرێت هیچ کەسێک له و شوێنانەش چەکی لابێت و چەکەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.[1]
#26-06-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,471
Donnez votre avis sur ce produit!