دواڕۆژ، عەلی حەمە سەعید
قایمقامی شارۆچکەی #پاوە#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئێران ڕەزامەندی دەربڕیوە بە کردنەوەی خاکی سنوری شۆشمێ و لەماوەی حەوت مانگی سەرەتای ئەمساڵیشدا بەبڕی نزیکەی 20 ملیۆن دۆلا کاڵا هەناردەی هەرێم کراوە.
پەروێز ئیدەپور، قایمقامی پاوەی سەر بەپارێزگای #کرماشان# بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئێرانی وتووە، حکومەتی ناوەندی عێراق ڕەزامەندی خۆیی لە سەر کردنەوەی خاڵی سنوری شۆشمێ بە پارێزگاری #هەڵەبجە# ڕاگەیاندووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا هاتووچۆی گەشتیاران لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستانی عێراق و بە پێچەوانەوەشەوە دەستپێدەکات.
ئاماژە بەوەشکردووە، ئێران سێ ساڵە ڕەزامەندی لە سەر هاتووچۆی گەشتیاران لە خاڵی سنوری شۆشمێ دەربڕیوە، بۆ ئەومەبەستەش پێداویستییە سەرەتاییەکان بۆ دەستپێکردنی چالاکی لەم سنورەوە ئامادەکراوە.
بە گوێرەی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی پارێزگای کرماشان، تەنها لەسەرەتای حەوت مانگی ئەمساڵدا بە بڕی 20 ملیۆن دۆلار کاڵا و شمەک لە خاڵی سنوری شۆشمێ و هەناردەی هەرێمی کوردستان کراوە.
پێشتریش عەلی عوسمان، پارێزگاری هەڵەبجە بەوەکالەت ئەوەی بە دواڕۆژ ڕاگەیاند بوو، لای خۆمانەوە سەرجەم کاروبارەکانی تایبەت بە هاتووچۆکردنی گەشتیارانمان بە کۆتا گەیاندووە و تەنها چاوەڕێی ڕەزامەندی حکومەتی عێراق و حکومەتی ئێران دەکەین بۆ ئەو مەبەستە.
مەرزی شۆشمێ دەکەوێتە شارۆچکەی تەوێڵە و هاوسنورە لەگەڵ قەزای پاوەی سەر بەپارێزگای کرماشان، لە ئێستادا تەنها کاری بازرگانی تیادا ئەنجام دەدرێت.[1]
#24-08-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,734
Donnez votre avis sur ce produit!