دواڕۆژ، ئاکۆ حەمەد ڕابی
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری #سۆران# ڕایدەگەیەنێت: لەم وەرزەدا 80 کۆمپانیای ناوخۆی و عێراق-ی گەشتیاری زستانە دەهێننە سۆران، لەبەرئەوە چاوەڕێدەکەین گەشتیاری زستانە لەم سنورە ببوژێتەوە.
بارزان محەمەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە دواڕۆژی ڕاگەیاند :گرێبەستێکمان لەگەڵ 80 کۆمپانیای گەشتیاری لەناو هەرێم و عێراق کردووە بە مەبەستی هێنانی گەشتیاری زستانە لە باشور و ناوەڕاستی عێراق و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بۆ شوێنە گەشتیاریەکان لە وەرزی زستاندا له و سنورە.
وتیشی :ئه و کۆمپانیا گەشتیاریانە بە شێوەی تاک و گروپ گەشتیار دەهێننە دەڤەری سۆران.
بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران باسی لەوەشکرد :دەڤەری سۆران خاوەنی چەندین شوێنی گەشتیاری کەرتی گشتی و کەرتی تایبەتی گەشتیاری زستانەیە کە گەشتیار دەتوانێت سەردانی بکات، بەتایبەت لەکاتی بارینی بەفردا.
جەختی لەوەشکردەوە :چاوەڕێدەکەین بۆ ئەمساڵ کەرتی گەشتیاری زستانە زیاتر ببوژێتەوە و ئێمەش هەموو هەوڵێکی خۆمان دەدەین بۆ ئەوەی کەلتوری گەشتیاری زستانە پەرە پێدەدەین.[1]
#01-12-2018#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,833
Donnez votre avis sur ce produit!