- 18-04-2020
- 17-04-2020
- 16-04-2020
- 15-04-2020
- 14-04-2020
- 13-04-2020
- 12-04-2020
- 11-04-2020
- 10-04-2020
- 09-04-2020
- 08-04-2020
- 07-04-2020
- 06-04-2020
- 05-04-2020
- 04-04-2020
- 03-04-2020
- 02-04-2020
- 01-04-2020
- 31-03-2020
- 30-03-2020
- 29-03-2020
- 28-03-2020
- 27-03-2020
- 26-03-2020
- 25-03-2020
- 24-03-2020
- 23-03-2020
- 22-03-2020
- 21-03-2020
- 20-03-2020
19-04-2020
- 20-04-2020
- 21-04-2020
- 22-04-2020
- 23-04-2020
- 24-04-2020
- 25-04-2020
- 26-04-2020
- 27-04-2020
- 28-04-2020
- 29-04-2020
- 30-04-2020
- 01-05-2020
- 02-05-2020
- 03-05-2020
- 04-05-2020
- 05-05-2020
- 06-05-2020
- 07-05-2020
- 08-05-2020
- 09-05-2020
- 10-05-2020
- 11-05-2020
- 12-05-2020
- 13-05-2020
- 14-05-2020
- 15-05-2020
- 16-05-2020
- 17-05-2020
- 18-05-2020
- 19-05-2020
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی
هەدەپەهەدەپە لە نامەیەکدا داوایان لە
نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی کرد کە گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور هەڵگرێت و مافی ژیانی پەنابەرانی کەمپەکە مسۆگەر بکرێت.
[1]
کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان ڕاگەیەنرا
- سێ هاونیشتمانیی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای شرناخ چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.
[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیندانییەکی سیاسیی کورد به ناوی حوسێن مەحموودی پاش لێخۆشبوونی نوێی دەزگای دادوەری، لە زیندانی
بۆکانبۆکان ئازاد کرا.
[4]
- بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ئیسماعیل مۆریدی“، ماوەی 7 ڕۆژە کە لە ناو زیندانی دێزڵئاوای
کرماشانکرماشان مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی نالەبار ڕاگەیەندراوە.
[5]
- ڕەحیم ڕەحمانی وڵاتپارێزی ناوچەکانی
کامیارانکامیاران، هەورامان و
سنەسنە و باوکی شەهید ئارگەش کارزان (جەمال ڕەحمانی) شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کامیاراندا گیانی لەدەستدا.[1]
- کامەران عەبدی پوور، زیندانیی پێشووی زیندانی
سەقزسەقز، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە لەو شارەدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.[4]
- کۆمەڵێک لە دووکاندارانی پاساژەکانی
قوروەقوروە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بۆ چەندەمین ڕۆژی بەردەوام، دەستیاندایە کۆبوونەوە. ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا ڕایانگەیاندووە، دەوڵەت هیچ ڕێکارێکی بۆ پشتیوانی لە بازاڕییان دیاری نەکردووە و سەرجەم ئه و حاڵەتانەی کە باس دەکرێن بۆ بازاڕییان نەناسراوە، چونکە هەتا ئێستا هیچ یارمەتییەکی مادی و مەعنەوەی کە بۆ توێژی زیان بەرکەوتوو لەبەر چاو گیراوە، بەدەستیان نەگەیشتووە.[5]
باشووری کوردستان
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی ئامادە لە کەرکووک ڕایگەیاند: کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 18 ساڵان لە گەڕەکی دەروازە بە چەکی تاپڕ خۆی کوشتووە، کچەکە ناوی نەسرین محەمەدە، تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی ڕوون نیە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
[3]
کەرکووک.. کچە کوردێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی 24 کاژێری ڕابردووی لەبارەی پشکنین و تووشبووان و چاکبووەوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە. بەوەش دەبێتە 48 کاژێر کە لە هەرێمی کوردستان تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.[6]
- ڕووداوە ئەمنییەکان لە ناو شاری
کەرکووککەرکووک لە ماوەی هەفتەی ڕبردوودا بەراورد بە پێشتر زیادیان کردووە، بە جۆرێک لەو ماوەیەدا چەندین ڕووداو ڕوویانداوە، لەوانە هێرشی چەتەکانی
داعشداعش و دانانی بازگە لە لایەن ئەو چەتانەوە و تەقەکردن لە هێزە ئەمنیەکان و چەندین ڕووداوی دیکە، کە بەشێک لەو ڕووداوانە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە زیادیان کردووە.[3]
- دوای زیاتر لە مانگێک لە داخستنی بازاڕ، ژمارەیەک لە دوکان و فرۆشگاکان لە سەنتەری
سلێمانیسلێمانی کرانەوە و بەمشێوەیە وردە وردە ژیان دووبارە بۆناو سەنتەری شار دەگەڕێتەوە. هاوکات ژمارەیەک لە دوکانەکانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانیش کرانەوە.
[2]
- لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لە سنووری پارێزگای
دهۆکدهۆک و لە هەنگاوێکی نوێدا بەشێکی زۆر لە بازگاکانی نێو سەنتەری پارێزگای دهۆک و شارۆچکەکانی
ئاکرێئاکرێ و
ئامێدیئامێدی هەڵگیران و هاتووچۆ ئاسایی بووەوە.[6]
- ژمارەیەک لە دوکاندارەکانی بازاڕی لەنگەی شاری
هەولێرهەولێر گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد کە ڕێگەیان پێبدات کە دوکانەکانیان بکەنەوە.[2]
- وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، بە بیانووی ئەوەی کە کامپی
مەخموورمەخموور لە چوارچێوەی سنووری هەرێمی کوردستان نییە، لە سەر بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئەو کامپە هەڵوێست نیشان نادات و دەستەیەکی لێکۆڵینەوە پیکناهێنن.[3]
- لە کەمپی زانکۆی
گەرمیانگەرمیان لە ڕێورەسمێکدا تاقیگەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرایەوە.[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندێکی سنووری
برادۆستبرادۆستیان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامیدا چەندین سەر ئەسپ کوژران و زیانێکی زۆریشی بە دەواریی هاوڵاتیانی سنوورەکە گەیاند.[3]

دڕندەییی دەوڵەتی تورک لە برادۆست
- ماڵپەڕی فەرمیی
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سیستەمی ڕێگەپێدانی ئەلیکترونی بۆ ماوەی 24 کاژێر ڕاگیرا.[6]
- ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند هاوکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتبوون لە چەندین ئامێر و کەرەستەی پزیشکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا. کەلوپەلەکان پێکهاتبوون لە 7 بارهەڵگڕ کە مەزەندە دەکرێت بە بڕی 462732 دۆلار پێکهاتوون لە 151 پالێت لە کەرەستەی پزیشکی و ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها 46 پالێت لە پێداویستی دیکەی فریاکەوتن و تەندروستی کە بەلای کەم بەشی 20000 کەس دەکات بۆ ماوەی سێ مانگ. هەروەها، سێ ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و مۆنیتەر و کەرەستەی خۆپارێزی تاکەکەسی و پێداویستی تایبەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسیشی لە خۆگرتبوو. هەموو ئەمانە وەکو پاڵپشتییەک بۆ وەزارەتی تەندروستی لە کوردستانی عیراق بۆ ڕووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.[2]
-
ئاوات شێخ جەنابئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا ڕێککەوتن و هەرێم بەشێوەی پێشووی بەردەوام دەبێت لە ناردنی نەوت. ڕاشیگەیاند، حکومەتی هەرێم لە ڕێگای کۆمپانیای دیلۆیت بەردەوام زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە و پابەندیش دەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.
[7]
- بەهۆی پەلامارێکی چەتەکانی داعش لەسنوری شارۆچکەی مەخموور، دوو سەربازی عێراقی کوژران، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش لەوسنورە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چەتەکانی داعش.[1]
- موسڵح زرار بەڕێوەبەری شارۆچکەی
وەرتێوەرتێ لە شارۆچکەی
سۆرانسۆرانی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، ئەو کەسانەی بەناوی خەڵکی وەرتێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە و پەیامیان بڵاوکردووەتەوە نوێنەرایەتی خەڵکی وەرتێ ناکات و ڕۆڵی خراپ دەگێڕێت.[6]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، لە
خواکوڕکخواکوڕک دەستیان بەسەر ئەشکەوتێکی هەشت ژووریی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (
پەکەکەپەکەکە)دا گرت، کە چەک و تەقەمەنی تێدابووە.[6]
دەرەوەی کوردستان
- موحسین حاجی میرزایی وەزیری پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند: بەمنزیکانە پرۆسەی خوێندن دەست پێناکاتەوە و قوتابخانەکان ناکرێنەوە، ئەمەش لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستییە.[2]
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 87 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 118 کەس.[3]

ژنانی کورد لە سکاندیناڤیا هێرشی سەر مەخمووریان شەرمەزار کرد
- سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران گومان دەخاتە سەر ئەو ئامارانەی لەبارەی کۆرۆناوە ڕۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی بڵاودەکرێنەوە و دەڵێت: ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران زۆر زیاترە کە ڕاگەیاندنە فەرمییەکانی حکومەت بڵاوی دەکەنەوە.[6]
- ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کەمپی مەخموور شەرمەزار کرد و داوایان کرد گەمرۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت.[1]
- سوپای نیشتمانیی لیبیا لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی تیرهون و بەنی وەلید لە ڕۆژهەڵاتی ترابلوس دا 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تری دەوڵەتی تورکی خستووەتە خوارەوە.[1]
- ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودییە داوا لە موسڵمانانی جیهان دەکات کە لە مانگی ڕەمەزاندا بۆ نوێژی بەکۆمەڵ کۆنەبنەوە، ئەمەش بەمەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.[6]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئاماژەیان بەوەکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 127 کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا لە تەواوی تورکیا
2017 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 86306 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمار کراون.[1]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronologie des événements