دەزگای پەخش: فام
کاتێ خۆشەویستی نیشتیمان؛ دەبێتە هەوێنی شوڕشێکی مەزن. قینی پەنگخواردووی حەڤدە ساڵە؛ وەکو گڕکان لە سینەی بابلیەکان شەپۆڵدەدات و بەسەر داگیرکەران دادەبارێ. وەختی وابەستەبوون بە خاک؛ گەورەتر دەبێت لە پابەندبوون بە سەرجەم پەیوەندیە کۆمەڵایەتییەکان. ئەوکات، بەخشش لە مردن گەورەتر، خۆشەویستی لە ڕق تیندارتر و خوێن لە شمشێر بەهێزتر دەبێت.
نەبوخوزنەسڕی سێیەم؛ دوای هاتنەوەی لە عەدەمەوە، ڕابەرایەتی بابلیەکان دەکات، بۆ ڕاپەڕینێکی خوێناوی. دواتریش دووجەنگی گەورە لە لێوارەکانی دجلە و فوڕاتدا. لە بەرامبەردا، داریوش؛ بە خۆی و سوپایەکی زەبەلاح، ڕوو لە بابل دەکات، بۆ گێڕانەوەی شکۆی شانشینێکی لێکترازاو!
زازانا، تەنها ڕۆمانێک نییە، باس لە ڕاپەرینێکی کۆنی پێش زایین بکات، بەڵکو لەمیانی کەسایەتی و ڕووداوەکان، وێنایەکی ژیان لە بابل دەخاتەڕوو. پێکهاتەی شارستانی شارەکە، بازاڕەکان، جلوبەرگ، شێوازی ژیان، دادگاکان، زانستی پزیشکی، هونەری بیناسازی، پەرستگاکان، ڕێوڕەسمە ئایینیەکان، کارەکانی پەیوەست بە جادوکا ڕی و ئەستێرەناسی.
کاتێ مرۆڤ بەسەر داگیرکاری، ڕشتەی نەریتی باو، کۆتی کلتوری کۆن، یاسا چەوسێنەر و... تەنانەت خواوەندە هەڵبەستراوەکان یاخی دەبێت. ئەوکات، بە دەستی خۆی قەدەری دەنووسێتەوە. سەرەتاکەش، هەر لە بابل دەبێت!
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 616
Donnez votre avis sur ce produit!