هۆنراوە و ئاواز و موزیک
#بەهجەت یەحیا#
ساڵی 1991 تۆمارکراوە
مقام:
دەلایلایەم بۆکە دەی
تاتەواو خامۆشم کەی
هەتا هەموو هیلاکیی
عومرم لەگیان دەرنەکەی
دەخیلتم سەری کاسم
لەباوەوشتا لانەبەی
ئەی لایلایە
ئەی لایلایە ئەی لایلایە
ئەرێ تاکەی دەنگت نایە
بەبێ تۆ خامۆش نابم
داوێنگیری خەو نابم
وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ
وەی لۆ وەی لۆ وەی لێ لێ
لایلایە لایە لایە
لایلایە لایە لایە
کە ئەڵێی لایلایە
سەبووریی دڵ دایە
ئەمشەو دڵ بۆتە مەلۆتکەی ساوا
خەو لەسەر پێڵوی چاوی تەراوە
دەخیلم بەلایلای بیلاوێنە
هەناوم ماندووە بیحەسێنە
وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ
وەی لۆ وەی لۆ وەی لێ لێ
لایلایە لایە لایە
لایلایە لایە لایە
ئەی هاوڕێی هەتاییم
پەناگای تەنهاییم
وادیارە ئەمشەو ئەگرین شەوارە
مانگەشەو سەرلە ئێوارە دیارە
تابەیان بۆم بڵێ پڕ بە دەنگت
ئەسووتێم قەت ناژیم دوور لە ڕەنگت
وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ وەی لۆ
وەی لۆ وەی لۆ وەی لێ لێ
لایلایە لایە لایە
لایلایە لایە لایە
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,439
Donnez votre avis sur ce produit!