ڕۆمانی بکوژی حەمزە لە نووسینی ڕۆماننووسی بەتوانا نەجیب کیلانییە، یەکێکە لە ڕۆمانە هەرە دانسقەو چێژبەخشەکان، نووسەر ساڵانی سەردەمی پێغەمبەرایەتی بەسەردەکاتەوەو تیشک دەخاتە سەر چیرۆکی ژیانی کۆیلەیەکی تینوو بەئازادی، بەناوی وەحشی کوڕی حەرب.
گوڵبژێرێک لەم ڕۆمانە:
.
.
گەورەکەی پێی وت: ئەی وەحشی.. دەزانم چەند کەسێکی چالاک و کارامەیت لە بەکارهێنانی ڕمدا، هەر ڕمێک تۆ بیهاوێژی ئامانجەکەی بەسەرکەوتوویی دەپێکێ، خەڵکی مەککە دەمێکە بۆیان دەرکەوتووە تۆ کەسێکی پاڵەوان و چاوانەترسیت.. من ئەم تواناو بەهرانە لە تۆدا بەدی دەکەم، تۆ بە شایستەی هەموو ڕێزو خۆشەویستییەک دەبینم، هەروەها بەشایستەی ئەوەیشت دەبینم ئازاد ببیت و خۆت گەورەی خۆت بیت.. ئیتر ئەو کات دەتوانیت بگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت حەبەشە.. یان لە مەککەدا بەئازادکراویی بمێنیتەوەو پەیمانێکی پیرۆز تۆ بەمنەوە ببەستێتەوە وەک ئەوەی یەکێک بیت لە خانەوادەکەم.. بەڵام هەموو شتێک نرخی خۆی هەیە ئەی وەحشی، کاتێک کە نرخی زیاتر دەدەیت شتی باشترو بەهادارتر بەدەستدێنیت.. ئەمە سرووشتی ژیانە.. خۆت دەزانیت پیاوانی محەمەد لە جەنگی بەدردا مامم کوڕی عەدیییان کوشت.. حەمزەی مامی محەمەد کوشتی.. ئەی وەحشی سوێند بەخوا ئەگەر حەمزەم بۆ بکوژیت ئازادت دەکەم، هێندەت سامان دەدەمێ داهاتووی خۆتی پێ مسۆگەر بکەیت.. چەند ڕۆژێکی تر بەڕێدەکەوین بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی محەمەد، با ببینین چی دەکەیت.. ئەمە هەلێکی زێڕێنە، ڕەنگە جارێکی تر ئەم هەلەت بۆ نەڕەخسێتەوە ئەی وەحشی..[1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,070
Donnez votre avis sur ce produit!