دەقی پرسەنامەکەی #بەرهەم ساڵح#:
بۆ خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین مام حەمید ڕەشاش
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگە و تێکۆشەری دیرێن و کەسایەتی نیشتمانپەرو ڕ و دیاری شاری هەولێر (مام حەمید ڕەشاش) مان بیست.
مام حەمید ڕەشاش، پێشمەرگە و تێکۆشەری دیرێن و دڵسۆزێکی ماندوونەناسی ڕێگای ڕزگاری و کۆڕی خەبات بوو، یاد و یادەوەری هەمیشە بەزیندووی دەمێنێتەوە.
بەم بۆنەیەوە، پرسه و هاوخەمی قووڵی خۆم ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکار و بنەماڵەی مام حەمید ڕەشاش دەکەم، داواکارم لە خودای گەوره خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبووری و دڵنەوایی هەموو لایەک بدات.
بەرهەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عیراق[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,000
Donnez votre avis sur ce produit!