دەقی پەیامەکەی #بافڵ تاڵەبانی#:
34 ساڵ لەمەوبەر میللەتەکەمان ڕووبەڕووی یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی بووەوە. دوور لە هەموو بەهایەکی مرۆیی و ئەخلاقی خوشک و براکانمان بێسەروشوێنکران، سروشتی جوانی کوردستان وێرانکرا و گوندەکانمان خاپوورکران. شاڵاوی بەدناوی ئەنفال هەوڵێکبوو بۆ لەناوبردنی ژیان و سڕینەوەی شوناسی ئێمە.
ئەمڕۆ کە بە خەمێکی قووڵەوە یادی ئەو برینە ساڕێژنەبووەی جەستەی نیشتمان دەکەینەوە، دروود بۆ ڕۆ حی پاکی شەهیدان دەنێرین و بە حورمەتەوە سەری ڕێزمان لەبەردەم خەم و چاوەڕوانی چەند ساڵەی کەسوکارە سەربەرزەکەیاندا دادەنەوێنین.
ئەرکی هەموولایەکمانە دوور لە هەموو موزایەدەکی سیاسی خزمەتی خانەوەدای سەربەرزی شەهیدان بکەین و ئەنفال بکەینە وانەیەک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی یەکڕیزی و تەبایی لەپێناو پاراستن و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەم بە ئەرکی خۆی هەستێت و وەک مافێکی یاسایی و دەستووریی قەرەبووی کەسوکاری شەهیدان بکاتەوە. دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەوڵەکانی بۆ کۆکردنەوەی بەڵگەکان بۆ بە جینۆسایدناساندنی تاوانی ئەنفال بەردەوامبێت.
سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی ئەنفال و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان.
بافڵ #جەلال تاڵەبانی#
4/14ی 2022[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,540
Donnez votre avis sur ce produit!