دەست نییه لە گۆزه مابێ
[1]
ڕووداوی ئەم پەندە لە یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی (ڕانیه) ڕووی داوە. خەڵک بەم جۆرە دەیگێڕنەوە:
جارێک پیاوێک گۆزەیەکی دەبێ، گۆزەکە زۆر لای پیرۆز و خۆشەویستە؟ چونکە زۆربەی کارەکانی ناو ماڵی بەو گۆزەیه ڕادەپەڕێنێ.
دراوسێکەی گۆزەکە بۆ بەکارهێنان دەبا و شتی تێدەکات، دواتر دەیەوێت شتەکانی ناوی دەربهێنێت، دەستی لە گۆزەکەدا عاسی دەبێت، خاوەنی گۆزەکە ئەو هەواڵە دەبیستێ، خەڵکی لەکابرا کۆدەبنەوە، هەرچەند دەکەن دەستی لە گۆزەکە دەرنایەت.
خاوەنی گۆزەکە دەڵێ: بەهیچ جۆرێک قایل نابم گۆزەکە بشکێنن، دەبێ دەستی ببڕنەوە. خەڵکیش دەڵێن: ئاخر دەستی ببڕینەوە! ئەو پیاوە تووشی زەرەرێکی گەورە دەبێ!.. خاوەن گۆزە قایل نابێت، بە ناچاری دەستی کابرا دەبڕنەوە و دەستەکە لە گۆزەکەدا بەجێدەمێنێ و گۆزەکەش بە کەڵکی ئەوە نایەت شتی تێبکرێ. خاوەن گۆزەکەش دەستەودامان دادەمێنێ، بەو جۆرە لەهەردوولا دەبێت، هەم لە دۆستایەتی دراوسێکەی و هەم لە گۆزەکە.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,639
Donnez votre avis sur ce produit!