ناو: نیعمەت
ناوی باوک: محەمەد عەبدولڕەحمان ئاغا
رۆژی کۆچی دوایی: #30-04-2020#
شوێنی لەدایکبوون: شاری #سلێمانی#
شوێنی کۆچی دوایی: شاری سلێمانی
$ژیاننامە$
خاتوونێکی ناسراو و خێرخوازی شاری سلێمانی بووە. لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر، پەروەردەکراوە، کچی حەمەی ئەوڕەحمان ئاغا بووە، کە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی حکومەتی شێخ مەحمودی حەفید بووە،
نیعمەت خان، پێش کۆچی دوایی، وەسییەتی کردووە، کە سەروەت و سامانەکەی بخرێتە خزمەت هەژاران و کەمدەرامەتان و لێقەوماوان، هەر بۆ لە دوای مردنی، پرسەخانەیەکیان بەناوییەوە دروستکردووە، لە گەڕەکی #ئیبراهیم ئەحمەد#، خانەیەکی بێ سەرپەڕشتانی لە گەڕەکی کوردستان بۆ مناڵان بێ لانە و بێ سەرپەرشتان کردووەتەوە.
یارمەتیدەرێکی باشی نەخۆشخانەکانی (هیوا، سۆزی دەروونی) بووە. لە ڕێکەوتی 30-04-2020 لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کردووە.
[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,836
Donnez votre avis sur ce produit!