بەپێی زانیارییەکانی بوار، دوای داخستنی دۆسییەی چاڤی لاند، لە لایەن #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لەسەر سەرۆکی #جووڵانەوەی نەوەی نوێ#. لە ئێستادا سەرۆکی جوڵانەوەکە ژمارەیەکی سکاڵای یاسایی دیکەی لەسەرە.
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا، بوار لە ڕێگەی بەڵگەیەکی دادگای #سلێمانی# بڵاویکردەوە کە دادگای سلێمانی لە ژێر فشاری یەکێتیی و جێگری سەرۆکی حکومەت ژمارەیەک سکاڵای دۆسییەی ئه و هاووڵاتییانەی کە پشکیان هەیە لە پڕۆژەی چاڤی لاند، لەسەر #شاسوار عبدالواحید#، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ داخرا.
بەپێی زانیارییەکان لە ئێستادا ناوبراو سێ دۆسییەی گەورەی لەسەر کراوەتەوە.
بوار زانیویەتی، ئه و دۆسیانەی کە ئێستا لە دادگا هەن و لەسەر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ کراونەتەوە و هەرسێک دۆسییەکەش دۆسیەی قوڕسن و یەکێتیی وەک کارتێکی فشار لەبەرامبەر شاسوار عبدالواحید هەڵیگرتووە هەرکاتێک بەمەرجەکانی یەکێتیی ڕازی نەبێت دۆسییەکە لە دژی ناوبراو دەجولێندرێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône

pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 1,934
Donnez votre avis sur ce produit!