#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەستی بە گفتوگۆ لەگەڵ #پارتی دیموکراتی کوردستان# کردووە، ئەوەش بۆ چارەسەری ئەو کێشانەی لەنێوانیان هەیە.
چەند ڕۆژێکە و لە دوای کۆبوونەوەی #مەسعود بارزانی# سەرۆکی پارتی لەگەڵ #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت لە پشکی یەکێتی، کۆبوونەوەکانی نێوان پارتی و یەکێتی دەستیپێکردووەتەوە.
کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی بە شێوەیەکی نهێنی و دوور لە چاوی میدیاکان بەڕێوەدەچێت و ئامانجیش لە کۆبوونەوەکان بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیانە.
لەو گفتوگۆ و کۆبوونەوە نهێنیانەی پارتی و یەکێتی جگە لە هەوڵ بۆ چارەسەری کێشەکان، کار بۆ ئەوەش دەکەن، جارێکی تر لە ئاستی باڵا کۆبوونەوە بکەن و بگەن بەڕێککەوتنێکی یەکلاکەرەوە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 618
Donnez votre avis sur ce produit!