ناونیشانی پەڕتووک: هۆتێل جان لە کووچەی خان
ناوی نووسەر: #سوارە نەجمەدین#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم شارە لە هەموو شت زیاتر لە چیرۆکی کەمە، لە گێڕانەوەی کەمە، ئەم شارە لە پرد و ڕێگاوبان زیاتر، لە باڵەخانە و لە نەخۆشخانە زیاتر، لە قوتابخانە و تیاترۆخانە زیاتر پێویستی بە چیرۆکە، پێویستی بە گێڕانەوەیە، پێویستی بە حیکایەتە، ئەم شارە دەبێت پەڕتووکخانەیەکی هەبێت، هی خۆی بێت، نەک پەڕتووکی شارەکانی تر و حیکایەتی کونجەکانی تر، ئەم شارە دەبێت بنووسرێتەوە و بگێڕدرێتەوە، ئەم شارە دەبێت چیرۆکی خۆی هەبێت، سەدان و هەزاران چیرۆکی خۆی هەیە و کەس نازانێت چییان لێ دێت، کەس نازانێت چۆن دانەدانە ون دەبن و دەبن بە تۆز، دەبن بە هەڵم و دەچن بە ئاسماندا، ئەو چیرۆکانە ڕۆژ دوای ڕۆژ بیر دەچنەوە، گەواهیدەرەکان دەمرن و چیرۆکەکانیش کۆتاییان دێت، دەبێت هەموویان لە ڕەفەیەکدا کۆ بکەینەوە، دەبێت ئێمەش پەڕتووکخانەمان هەبێت، من و تۆ پەڕتووکخانەیەکمان دەبێت، پڕ بێت لە ژیان، پڕ بێت لە حیکایەت، پڕ بێت لە گێڕانەوە، پڕ بێت لە شوێن و کات، ئەوکات لە مانای شوێن و کات تێدەگەین، ئەوکات کار لەسەر نەمریی دەکەین، تۆ ئەوەندەت کوشتووە، ئەمڕۆ نا سبەی لە شوێنێکدا ساردت دەکەنەوە و کۆتاییت پێ دەهێنن، هیچ نەبێت با لەناو پەڕتووکاندا بمێنیت. [1]
Remarque: Le fichier PDF de ce livre n'est pas disponible, s'il vous plaît aidez Kurdipedia pour obtenir ce fichier! Envoyer du livre Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 321
Donnez votre avis sur ce produit!