#بافڵ تاڵەبانی#، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە دکتۆر #عەبدوللەتیف ئەحمەد مستەفا# کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆ لەبارەی قووڵکردنەوە و پەرەپێدانی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاری زیاتر کرایەوە لەپێناو گەشەپێدانی ئەو ئاشتەوایی و پێکەوەییەی لەنێوان نەتەوە و پێکهاتە جیاوازەکاندا هەیە و پارێزگاریکردن لەو بەها باڵایانەی پەیوەستن بە کایەکانی ژیانەوە.
سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کرد لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و ئاڕاستەکردنی هاووڵاتیان بەرەو تەبایی و پێکەوەژیان و ڕایگەیاند، مامۆستایانی ئایینی لە شۆڕشەکانی کورددا ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە و فاکتەرێکی گرنگی سەرخستنی شۆڕش بوون، ئەمڕۆش دەبێت بە هەمان ڕۆحیەتی کوردانە و مرۆڤدۆستانەوە بەردەوامبن لە ڕێنوێنیکردنی کۆمەڵگە بە ئاڕاستەی چاکە، دوورکەوتنەوە لەبیری توندڕەوی و قووڵکردنەوەی تەبایی لەنێو کۆمەڵگەدا.[1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 908
Donnez votre avis sur ce produit!