بەکوورتی دەڵێم: جێندەر کراوەتە پاساوو بیانویەکی سیاسی بۆ دەنگ کۆکردنەوە و بەدەستهێنانی پۆستی زیاتر و چەواشەکردنی خەڵک؛ بەڵگەی ئەوەش واقعی هەرێمی کوردستانە کە لە سەرەتای دووهەزارەکانەوە لەژێر ناوی جێندەر چەندین چالاکی جۆربەجۆر دەکرێت، ڕاهێنەر لە بواری جێندەر درووست بوو، و بەشەکانی جێندەر لە زانکۆکان کرانەوەو کاریان کرد و هتد.
پرسیار ئەوەیە بۆ کەس تەنانەت ڕەخنەیەکیشی نەگرت و باسی لێوە نەکرد؟!
ئەی خێرە لە ئێستادا و تەنیا لە #سلێمانی# ئەم پرسە ئەجوڵێنرێت و ئەشێوێنرێت؟!
بۆ وەڵامدانەوەی ڕاستی ئەم مەسەلەیە و چەندینی تر هۆشیاری تاک ڕۆڵی سەرەکی ئەبینی بۆ گەیشتن بە مەعریفە و زانینی ڕاستییەکان؛ بۆ ئەمەش پێویستمان بە بیرێکی بێ لایەنانە و دیدێکی مرۆڤانە و ڕۆشنبیرانە هەیە تا هیچ کەس ئەویتر تاوانبار نەکات و بەکارنەهێنرێت و نەکرێتە بەرەوە و هەوڵی یەکڕەنگکردنی مرۆڤەکان و کۆمەڵیش نەدرێت، چونکە کۆمەڵگەی هۆشیار و گەشەکردوو بە فکری مرۆڤ دۆستانەی دەتوانێت لەگەڵ فرە ڕەنگی و فرە دەنگییەکاندا هەڵکات و ژیان جوانتر بکات.
بۆیە بۆ تێگەیشتن لە کۆمەڵگەی مرۆیی پێویستمان بە تێگەیشتن و سەیرکردنی مرۆڤەکان هەیە، بە هزرێکی مرۆڤانە بەر لە ڕەگەز بوون و هەروەها بە مامەڵەکردنێکی مرۆڤایەتییانەش بەر لە کۆیلایەتی و ستەمکاریی و زاڵبوونێک. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 599
Donnez votre avis sur ce produit!