سەرۆکی ژووری بازرگانی دیالە پێشبینی دەکات بەهای 100 دۆلار بۆ 140هەزاردینار دادەبەزێت. محەمەد تەمیمی سەرۆکی ژووری بازرگانی #دیالە# لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی #بەغدا# ئەلیەوم ڕاگەیاند بەپێی پێشبینییەکان لە مانگێکدا واتە لەمڕۆوە #02-04-2023# تا سەرەتای مانگی داهاتوو دۆلار بەڕێژەی 10%ی بەهاکەی خۆی لەبەرانبەر دیناری ئێراقی لەدەستدەدات ئاماژەی بەوەشدا، ئەگەر بێت و ڕێکارەکانی بانکی ناوەندیی بەو شێوەیەی ئێستا بەردەوامبن تەنانەت ڕەنگە بەهای 100 دۆلار بگاتە 140 هەزار دینار. سەرۆکی ژووری بازرگانی دیالە ئەوەشی خستەڕوو، دوایین جار بەهای دۆلار بەرانبەر بە دینار گەیشتە 151 هەزار بۆ هەر 100 دۆلارێک کە کەمترین بەها بوو لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەوەش ئاماژەیە بەوەی بەهای دۆلار لەوەی بە بازاڕی هاوتەریب ناسراوە، بەشێوەی هەنگاوبەهەنگاو ڕوو لە دابەزین دەکات. هاوکات ئاشکراشیکرد کۆتاییهێنان بە بازاڕی هاوتەریب لە ئێراقدا مەحاڵ نییە، بەڵام پێویستیی بە هەوڵی ناوازە و تایبەت هەیە، بەتایبەتی کۆتاییهێنان بە مامەڵە ناوخۆییەکان بە دۆلار، کە گرنگترین فاکتەری فشار لەسەر بەهای ئاڵوگۆڕکردنی دراو پێکدەهێنن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 460
Donnez votre avis sur ce produit!