بۆ ئەوەی لە وەرزی هاویندا قژت بە شێداری بمێنێتەوە و وشک نەبێت، پێویستە سەرەتا جەستەت بە شێداری بهێڵیتەوە، لەگەڵیدا چەند ڕێنماییەک هەیە جێبەجێی بکەیت، پێش ئەوەی هاوین بێت.
1-قژت ببڕە، بۆ ئەوەی ئەو بەشانەی قژت کە زیانیان بەرکەوتووە لێببنەوە و قژت دەرکەوتنێکی جوانی هەبێت.
2-لە دوای خۆشتن بەهیچ شێوەیەک قژت دامەهێنە، هەروەها ئەو شانانە بەکاربهێنە کە دانەکانی پانن و بەینیان هەیە.
3-هەموو ڕۆژێک قژت مەشۆ چونکە قژت زۆر وشک دەکات، لەبری ئەوە هەفتەی 2 بۆ 3 جار قژت بشۆ.
4-کۆندیشنەر بۆ قژت بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی بە نەرمی و شێداری بمێنێتەوە، لایەنی کەم هەفتەی جارێک یان مانگی جارێک ماسک بۆ قژت بەکاربهێنە.
5-هەفتەی جارێک مەساج بۆ قژت بکە و زەیتی گوێزی هندی بۆ بەکاربهێنە. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 442
Donnez votre avis sur ce produit!