=KTML_Bold=قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم:=KTML_End=
- یەکێتی لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردندایە لە نزیکترین کاتدا، بەڵام داواکارییەکانمان ئەوەیە کە هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەروەر و گشتگیر بێت.
- لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان لە چەندین بواری وەک پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کاری ڕۆژنامەگەرییەوە ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەتەوە و نامانەوێت بەهۆی دواخستنی هەڵبژاردنیشەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی دۆستانمان ببینەوە و ناوبانگی هەرێم لەوە زیاتر لەکەدار ببێت.
- لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوودا لەسەر زۆربەی خاڵەکان ڕێککەوتن کراوە و تەنیا خاڵی ناکۆکی پرسی کورسی کۆتای پێکهاتەکانە.
- داواکارییەکانی ئێمە تەنیا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردە و ئازاد و دادپەروەرە کە خەڵکی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانییەوە هەست بکەن پەڕڵەمانی داهاتوو نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی ئیرادەی ئەوان دەکات.
- پێشوازی لە هەرجۆرە دەستپێشخەرییەک دەکەین و ئامادەین لە هەر کاتێکدا کە دۆستان و هاوپەیمانەکانمان دەستنیشانی دەکەن ڕێککەوتن بکەن. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 357
Donnez votre avis sur ce produit!