ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی #05-05-2023# د. #شاخەوان عەبدوڵڵا# جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق ڕایگەیاند سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان، ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو پەڕڵەمانتارانە دەگرێتە بەر، کە ئامادەی کۆبوونەوەکانی پەڕڵەمان نابن.
د. شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێراق لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی 05-05-2023 پەڕڵەماندا، باسی ئامادەنەبوونی ژمارەیەک پەڕڵەمانتار لە کۆبوونەوەکانی پەڕڵەمان کراوە.
گوتیشی ژمارەیەک پەڕڵەمانتار بە ڕەزامەندی سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان، بەشداری کۆنفرانس و کۆبوونەوە و کۆنگرەکان دەکەن، بەڵام هەندێک لە پەڕڵەمانتاران بەبێ هیچ بیانوویەکی یاسایی لە کۆبوونەوەکاندا ئامادە نابن، ڕێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەوانەدا دەگیرێتەبەر. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 555
Donnez votre avis sur ce produit!