=KTML_Bold=ئاوات شێخ جەنابى بۆ یەکێتیى: موراعاتم کردوون=KTML_End=
لە دواى ئەوەى لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا، وەزیرى دارایى حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە میدیاکانەوە ڕەخنەى لە ئەدا و کارى بەرپرسانى دارایى #سلێمانى# گرت. تیمى یەکێتیى لە حکومەت لەبەرانبەر ئەو ڕەخنانە نیگەرانن.
لە دواى ئەوە لە ماوەى دوو هەفتەى ڕابردوودا، #ئاوات شێخ جەناب#، وەزیرى دارایى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕەخنەى لە ئەداى کارى بەرپرسانى ئیدارەى پارێزگاى سلێمانى و #هەڵەبجە#ى گرت. ئەمەش ناڕەزایى یەکێتیى و بەشێک تیمى حکومى ئەو حزبەى لێکەوتەوە و داوایان کرد وەڵامى ناوبراو بدرێتەوە. بە و پێیەى وتەکانى خزمەتى بە #پارتى دیموکراتى کوردستان# کردووە.
هەر چەندە وابڕیار بوو وەڵامى وەزیرى دارایى و ئابوورى بدەنەوە، بەڵام دواى کۆبوونەوەى هەفتەى ڕابردووى نێوان تیمى یەکێتیى و گۆڕان لە ماڵى مستەفاى سەید قادر لە #هەولێر#، کە سەرجەم وەزیرەکانى هەردوولا ئامادەبوون، دواى ڕوونکردنەوەى وەزیرى دارایى لەسەر قسەکانى یەکێتیى بڕیاریدا وەڵامی نەدەنەوە.
لە کۆبوونەوەکەى هەردوو تیمى یەکێتیى و گۆڕان. ئاوات شێخ جەناب، سوور بووە لەسەر قسەکانى و ئاماژەى بەوەکردووە، کە موراعاتیشى کردوون. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône

pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 809
Donnez votre avis sur ce produit!