ڕەنگە نامۆ بێت پێش نووستن گۆرەوی لە قاچ بکەیت، بەڵام ئەگەر فێنکی بکەیتەوە و بیکەیتە پێت، فێنکت دەکاتەوە لە کاتی نووستندا.
بە پێی هەواڵێکی News Medical، کاتێک پلەکانی گەرما بەرزن و دەتەوێت بخەویت، باشترە نیو کاتژمێر پێش نووستن جەستەت فێنک بکەیتەوە بە بەکارهێنانی بوتڵێک ئاو کە بیدەیت لە دەست و قاچەکانت، تا پلەی گەرمی جەستەت نزم دەبێتەوە و بە ئاسانی خەوت لێدەکەوێت.
هەروەها بەکارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا بۆ پێستت، بە گشتی یارمەتیی نزمبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە دەدات، چوار جار کاریگەرترە لە گەرماوکردن بۆ نزمبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە.
ئەگەر شەوان ویستت بخەویت و لەبەر گەرما خەوت لێنەکەوت، واتای ئەوەیە پێویستە ژورەکەت فێنک بکەیتەوە، هەوڵبدە لە کاتی نیوەڕۆ تا کاتی خۆراوابوون ڕێگە نەدەیت خۆر بدات لە ژووری نووستنەکەت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 424
Donnez votre avis sur ce produit!