ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی #02-07-2023# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز ئۆلیڤیێ دیکۆتینى، کونسولى گشتیى فەرەنسا لە هەرێمى کوردستان کرد کە بۆ ماڵئاوایى و بەبۆنەى کۆتاییهاتنى ئەرکییەوه، سەردانی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کردبوو.
لە دیدارێکدا نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى بۆ ئەرک و هەوڵەکانى بەڕێز دیکۆتینى بۆ برەودان بە پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا دووپات کردەوە و هیواى سەرکەوتنى لە پۆست و ئەرکى تازەیدا بۆ خواست.
لاى خۆیەوە بەڕێز کونسولى گشتیى فەرەنسا سوپاس و پێزانینى پێشکەش بە سەرۆک نێچیرڤان بارزانى و لایەنە پەیوەندیدارەکانى هەرێمى کوردستان کرد بۆ هاوکارى و پشتگیرییان لە ئەرکەکانى و هیواى خواست بە هەمان شێوە لەگەڵ جێگرەوەکەى بەردەوام بن، هەروەها بە پێزانینەوە باسى لە ڕۆڵى بەڕێز سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد لە بەرەوپێشبردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و فەرەنسا.
برەودان بە پەیوەندییەکانى فەرەنسا لەگەڵ هەرێمى کوردستان و چەند پرسێکى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى دیدارەکە بوو. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 391
Donnez votre avis sur ce produit!