نەخۆشیی ئۆتیزم، تێکچوونە لە ڕەوتی گەشەکردن و هەبوونی هەر کێشە و گیروگرفتێک لە پڕۆسەی گەشەکردندا دەچێتە خانەی کەمئەندامییەوە و ئۆتیزمیش جۆرێک لە کەمئەندامییە.
نیشانەکانی نەخۆشیی ئۆتیزم لە تەمەنی دوو ساڵییەوە دەردەکەون و هەندێک لەو منداڵانەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، زۆر بەسەختی دەتوانن پەیوەندیی سۆزداری لەگەڵ خێزانەکەیان و نزیکەکانیان بگرن.
کۆمەڵەی پزیشکانی بەریتانیا لەسەر ئەو ڕایە کۆکن کە کەمبوونی هەندێک لە مادە خۆراکییەکان لە خانمانی دووگیاندا، ئەگەری تووشبوونی کۆرپەکەیان بە ئۆتیزم زیاد دەکات.
فۆلیک ئەسید و مۆڵتی ڤیتامین دوو لەو حەبە بەسوودانەن، کە لەژێر چاودێریی پزیشکاندا بە خانمانی دووگیان دەدرێت، تا کۆرپەکەیان تووشی حاڵەتی نەخۆشیی ئۆتیزم نەبێت. [1]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 511
Donnez votre avis sur ce produit!